دەربارەی ئێمە

بانکی جیهان لە شوبات ٢٠٠٨ دامەزێندرا بە گونجان لەگەڵ ياساى كۆمپانياى عێراقى ژمارە ٢١-١٩٩٧ و هەموار كردنەكانى ساڵی ٢٠٠٤. بانکی جیهان لە 01/04/2009 دا کرایەوەو دەستبەکار بوو لقی سەرەکی بانک لە شاری هەولێرە. بانکی جیهان بانكێكى بەتەواوى ئيسلاميە كە مەودايێكى فراوانى خزمەتگوزارى و بەرهەمى بانككاريى ئيسلامى دەستەبەر دەكات. ئێمە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێين کە وامان لێبکات زياترين پێشكەش بكەين، وردبین بین، و خزمەتگوزارى بێهاوتايانە و بانككارى پێشكەوتوو بەرجەستە بکەین، لەسەر بنەماكانى شەریعەی ئيسلامى کارەکان جێبەجێ بکەین بۆ كڕيارەكانمان هەر لە دەزگا حکویەکانەوە بۆ كۆمپانياو تاكە كەس لەعێراقى نوێ هەروە ها هەرێمی كوردستان وپارێزگاکانی هەرێم