ئەو پرسیارانەی کە بە بەردەوامی دەکرێن

ئایا دەتوانین قازانج لە Google AdSense وەربگرین؟

دەتوانیت هەژمارێک بکەیەوە لە یەکێک لە لقەکانمان وە داوای ژمارەی iBanی ئەژمێرەکەت بکەی بۆ ئەوەی بەکاری بێنی لەگەل Google AdSense. هەروەها دەبێت هەموو پێداویستییەکان ئامادە بکەی لەگەل پاسپۆرت و بڕی پارەی پێویست کە نابێت لە ٣٠٠ هەزار دینار یان ٣٠٠ دۆلار کەمتر بێت.

ئایا کارتە ئەلیکترۆنییەکانی بانکی جیهان لە هەموو شوێنەکانی دونیا کاردەکەن؟

بەڵێ لەبەر ئەوەی ڕێپێدراوە لەلایەن کۆمپانیای نێودەولەتی ماستەرکارت هەروەها ڕونکراوە لەسەر کارتەکە بە نیشانەی ناوی بانکەکە و کۆمپانیای ماستەرکات.

ئایا کارتە ئەلیکترۆنییەکانی بانکی جیهان لە هەموو شوێنەکانی مالپەڕە ئەلیکترۆنییەکان کاردەکەن؟

بەڵێ لەبەر ئەوەی ڕێپێدراوە لەلایەن کۆمپانیای نێودەولەتی ماستەرکارت بەڵام هەندێک لە مالپەڕەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە ‌عێراق ناکەن وەکو Apple  و Paypal.

ئایا کارتە ئەلیکترۆنییەکانی بانکی جیهان لە هەموو ATMەکانی وڵاتان کاردەکەن؟

بەڵێ لە هەموو ATMەکانی عێراق و دەرەوەی عێراق ئەوانەی کە هەلگری نیشانەی ماستەرکارت.

ڕێژەی تێچوو لەکاتی بەکارهێنانی ATMەکانی بانکی جیهان چەندە؟

نەخێر، هیچ تێچوویەکی نییە لە بەکارهێنانی کارتەکانی بانکی جیهان لە ATMەکانی بانکی جیهان لەبەر ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەخۆڕاییە.

ئایا خزمەتگوزاری گواستنەوە (دراو) لە ناوەوە بۆ دەرەوەی عێراق وە لە دەرەوە بۆ ناوەوەی عێراق بەردەستە؟

بەڵێ، ئەمە ژمارەی سویفتی بانکی جیهانە: CIHBIQBAXXX

ئایا سەوداکارانی بانکی جیهان دەتوانن گواستنەوەکان وەربگرن لە کۆمپانیاکان و تاکەکان لە دەرەوەی عێراق؟

بەڵێ، دەبێت ژمارەی iBanی تایبەت بە ئەژمێری سەوداکار بدرێت بەو کۆمپانیایە یان ئەو کەسەی کە هەلدەستێت بە گواستنەوەی بڕی پارەکە.

ژمارەی iBan چییە؟

ژمارەی ئەژمێری بانکی نێودەولەتی کورتکراوەی وشەی (International Bank Account Number)ز ئەمە پێوەری نێودەولەتییە بۆ دەستنیشانکردنی ئەژمێرە بانکییەکان لەڕێگای سنورە نیشتیمانییەکان. پەسەندکراوە لەلایەن لێژنەی ئوروپی بۆ پێوەرە بانکییەکان. پاشان پەیوەست کراوە بە پێوەری نێودەولەتی.

ئایا دەتوانیت ئەژمێرێک بکەیتەوە بۆ کەسی بیانی؟

بەڵێ، بەمەرجێک کارتی نیشتەجێبوون و پاسپۆرت و پشتگیری کار ئەگەر هەبوو وە وێنەیەکی تایبەت بە خۆی.

کەمترین بڕی پارەدانان لەکاتی کردنەوەی ئەژمێرێکی بانکی چەندە؟

کەمترین بڕی پارە بپ کردنەوەی ئەژمێر بە دراوی دۆلار ٣٠٠ دۆلارە و بۆ دراوی دینار ٣٠٠ هەزارە.

بانکی ئیسلامی چییە؟

بانككاريى ئيسلامى پێناسە دەكرێت هەروەك سيستەمى بانككارى كە گونجاوە لەگەڵ ڕوح و، بەهاكان و سيستەمى بەهاى ئيسلامی و فەرمانڕەواييى كردن لەسەر ئەو بنەمایانەی کە لەلايەن شەریعەی ئيسلامى دانراون.  بانككاريى بێ سوود چەمكێكى تەسكە کە ژمارەيەك لە ئامرازى بانككارى يان كردارلە خۆی دەگرێت كە خۆ بەدوور دەگرن لە هەر سوودێک. بانككاريى ئيسلامى، زاراوە گشتيترەکەی ،  تەنها خۆ بەدوور گرتن نیە  لەو حەواڵانەی کە سوودیان تێدایە و لە شەریعەی ئیسلامی ڕێگە پێدراو نین، بەڵام هەروەها خۆ بەدوور گرتنە لە هەر كردارێکی ناڕەوشتانە و نا کۆمەڵایەتی. لە ڕاستی دا، بانككاريى ئيسلامى بریتیە لە گۆڕێنی قەرزی ئاسایی بۆ ئەو سەودایانەی کە لەسەر بنەماى سامانى ديار و خزمەتگوزاريى ڕاستەقينە دەکرێن. نموونەی سيستەمى بانككاريى ئيسلامى ڕابەرى دەكات بەرەو دەسكەوتى سيستەمێك كە يارمەتى دەدات بۆ بەدەست هێنانی گەشەکردنی ئابوورى.

ریبا مانای چیە؟

وشەی\” ريبا \” واتە زیاد لە پێویست ، زیاد کردن يان خستنەسەر، كە بەشێوەيەكى ڕاست لێكى بدەیەوە بەگوێرەى زاراوەناسی شەریعە، هەر قەرەبوو كردنەوەيێكى زياد لە پێويست بەبێ تێڕامانى چاوەڕوانكراو لە خۆدەگرێت (تێڕامان بەهاى كاتى پارە ناگرێتەوە). ئەم پێناسەيەى ريبا لە قورئانەوە وەرگیراوە و بەتێكڕايى قبووڵ دەكرێت لەلايەن هەموو زانایە ئيسلامیە. واتاى ريبا ڕوونکراوەتەوە لەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز (سورة البقرة / اية 278-279)  \”يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ * فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِنْ تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ *\”

سوود چیە؟ جیاوازی هەیە لە نێوان سوود و ریبادا؟

دەست پێكی زاراوەی سوود دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٧ لەگەڵ سەرهەڵدانی سيستەمى بانككارى لە ئاستى جيهانیدا. سوود واتە پێدان/ یان وەرگرتنی هەر بڕێکی زیادە لە کاتی قەرزکردن. لە بەر ئەوە هەمان مانا و/ بەهای ریبای هەیە کە لە پرسیاری پێشووتر پێناسەی بۆ کرابوو. زياتر، بەم شێوەیە دادەنرێت ”  ئەو قەرزەی كە سوودی دەبێت ريبایە “.

جياوازی چیە لەنێوان بانككاری ئاسايى و بانككاری ئيسلامى؟

ئەمانەی خوارەوە خاڵى جياكەرەوەی سەرەكين لەنێوان بانككارى ئاسايى و بانككاری ئيسلامى.

مانای یاسای ئیسلامی/ شەریعە چییە

شەریعە بە شێوازێکی سادە واتە ڕێگا یان ڕێچکە. لە ئيسلامدا شەریعیە واتە ڕێنماييى و ياسای خودايى دەكات کە لە قورئانى پيرۆز ئاماژەی بۆ دەکات، فەرموودە (وتە)ى پێغەمبەرە موحەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و بە گوێرەی لێكدانەوەى دەسەڵاتى دادوەريى و زاناى ئيسلامى. شەریعە هەموو لايەنەکانی باوەڕى ئيسلامى بەر جەستە دەكات، هەروەك بيروباوەڕ و كردار. شەريعەی ئيسلامى يان ياساى خوداييى ئيسلام لەم چوار سەرچاوە وەر دەگيرێت: ١. قورئانی پیرۆز ٢. سونەتی پێغمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) ٣. اجماع (کۆدەنگی ئوممەت) ٤. قیاس (گڕکانناسی)

ئەنجامى كۆتاييى بانككاريى ئيسلامى و بانككاريى ئاسايی وەک یەکن. بۆچى ئەوان هاوشێوە دەر دەكەون؟

ڕاستيى مامەڵەیەک پشت نابەستێت بە ئەنجامى كۆتايى بەڵكو كردارو چاڵاكى کە جێبەجێ کراون و ڕيزبەندی  لەوەوە لە گەيشتن بە كۆتايى. ئەگەر مامەڵەیەک بەگوێرەى حوكمەكانى شاريعەی ئيسلامى بكرێت ئەوە حەلالە تەنانەت ئەگەر ئەنجامى كۆتاييى بەرهەمەكە لەوانەيە وەكو بەرهەمى بانككاريى ئاسايى بێت. بۆ نموونە؛ سەندەويجێکی گۆشتى قيمەكراوى مەكدۆنەلدزى ئاسايى لە ئەمریکا و پاكستان لەوانەيە هاوشێوە بن، هەمان بۆن و چێژیان هەبێت بەڵام ئەوەی پێشوو حەرامە و ئەوەی دواترينیان حەلالە بەهۆى گوێڕايەڵی کردن لە  ڕێنماييى ئيسلاميى بۆ سەربڕينی گيانەوەر. بە هەمان شێوە، ئەگەر كەسێك هەست برسیتی بکات، ئەوە لەوانەيە پارچەيێك نان بدزێت و بیخوات یاخود پارچەيێك نان دەكڕێت بۆ ئەوەی بیخوات. ئەنجامى كۆتايى ئاشكرایە لەوانەيە وەک یەک بێت بەڵام يەكیان ڕى پێدراوە لە شەريعە ئەوەى ديكە ڕێ پێنەدراوە. هەمان شت ڕاستە بۆ بانككارى ئيسلامى و بانككارى ئاسايى. بۆيە، دەتوانین بگەین بەو ئەنجامەی كە هەر مامەڵەیەک بە شێوازێکی ” حەلال “ بکرێت (ڕێگەپێدراوە) ئەگەر ” حەرام“ (ڕێگەپێنەدراوە) بێت ناگات بە ئەنجامەكەی خۆى. واديارە، ١٧ بانكی ئيسلامى لەوانەيە تەماشا بكەن وەكو بانكى ئاسايى تەماشا بكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێننامەكان و پێكهاتەى بەرهەم و بەكارهێنان لەلايەن بانكە ئيسلامىەکان زۆر جياوازە لە بانكە ئاسايیەکان. لەئایەتی٢:٢٧٥ى قورئانى پيرۆز، خودای گەورە وەڵامى داووەتەوە بۆ لێكچوونى ئاشكرا لەنێوان بازرگانى وسوود لبە تووندی جەخت لەسەرئەوە دەکاتەوە کە بازرگانى ڕێگەپێدراوەو و ريبا ڕێگەی پێنەدراوە (هەرچەندە ئەوان لەوانەيە وەكویەک تەماشا بكرێن).

جۆرە سەرەکیەکانی بانککاری ئیسلامی و داریی چین؟

ئەوانەی داهاتوو جۆرەکانی دارايين كەپێکهاتوون لە سێ کەتەگۆری:

  • جۆرە کانی دارایی هاوبەش
  • مورابەحە
  • مەشارەکە
    • جۆرە کانی دارایی ناهاوبەش
  • مورابەحە
  • موساوەمە
  • سەلام
  • ئیستیسنا
  • ئیجرا
  • ئیجراو ئیقتینا (ئیجرا مونتەهیە بتەملیک)
    • بەڵێننامە ناسەرەكى.
  • وەکالە
  • کەفالە
  • ڕەهن