ئێمە چوار پۆل لە کرێدت کارت پێشکەشدەکەین
کارتە کرێدتەکانی جیهان کە لەلایەن بانکەوە پێشکەشدەکرێن لەگەل هێلی نوێکردنەوەی قەرز بۆ هەلگری کارتەکە،ئەو توانایە بە هەلگری کارت دەدات لە ژمارەیەکی زۆر دوکان و شوێنەکان کڕین بکات و دواتر لە کۆتایی مانگ پارەی پسوولەکان بدات.
سوود و تایبەتمەندییەکان
1- ژمارەیەک سوودت پێدەگەیێنێت بۆ پێدانی توانیەکی زیاتری بازارکردن کە بگونجێت لەگەل پێویستیەکانی تۆ لەهەر کات و هەرشوێنێک بیت
2- پەسەندکراوە لەسەرانسەری جیهان لە زۆربەی دوکانەکان
3- Renewal Credit Limit with the value of repayments meets your needs.
4- تا ٣٠ رۆژ مۆلەت پێدان بۆ کڕینەکانت
5- دڵنیایی و سەلامەتی
سوود و تێچووەکان
کارتی ستاندارد ٥٠$\بۆ دوو ساڵ سنووری قەرز ٥٠٠$ -٢٠٠٠$
کارتی گۆلد ١٠٠$\بۆ دوو ساڵ سنووری قەرز ٢٠٠١$ -٥٠٠٠$
کارتی پلاتینیۆم ١٥٠$\بۆ دوو ساڵ سنووری قەرز ٥٠٠١$ -١٠٠٠٠$
کارتی تیتانیۆم ٢٥٠$\بۆ دوو ساڵ سنووری قەرز سەرووی ١٠٠٠٠$
- تێچووی مامەلەکانی ATMی بانکی جیهان: ٠.٠٢٥
- تێچووی مامەلەکانی ATMی بانکەکانی تر: ٠.٠٦
- تێچووی مامەلەکانی POS: ٠.٠١
- تێچووی مامەلەکانی ئینتەرنێت: ٠.٠١
ئاسایش و تایبەتمەندییەکان
- پین کۆد: خزمەتگوزاری کۆدی پارێزراو کە ئاسایشی مامەلەکانت بەرزدەکاتەوە لەکاتی بەکارهێنان لە ATM و POS
- کۆدی CVV کە لە ٣ ژمارە پێکدێت، چاپدەکرێت لەسەر بەشی واژووی ماستەرکارتەکە کەدڵنیایی دەداتە خاوەن دوکانەکان لەخاوەنداریەتی هەلگری کارتەکە لەکاتی تەلەفۆن کردن یان مامەلەی سەرهێل.
- تەکنەلۆجیای چیپی ئەلیکترۆنی. لەناو هەر کارتێک چیپێکی ئەلیکترۆنی دانراوە کە ئاسایشی پارەدان بەرزدەکاتەوە. ئەم چیپە لەگەل هەر مامەلەیەکی نوێ داتای نوێ دروست دەکات، هەروەها ساختەکاری قورسدەکات
- هۆلۆگرام. وێنەیەکی سێ ڕەهەندی کە وێنەی دوو گۆی زەوی پێکەوە بەستراوی لەسەرە، ڕووناکی پەرچ دەکاتەوە و بە جوولە دەردەکەوێت کاتێک کارتەکە دەسوڕێندرێت
- بەشی واژوو لەسەر ڕووی دواوەی ماستەرکارتەکە کە پارێزگاری دەکات دژی بەکارهێنانی ساختە.