وردەكاريى قەرز و زانيارى:
- بڕى قەرز لە ٥ مليۆن بۆ ٥٠ مليۆن دينارى عێراقى.
- ڕێژەی مورابەحە ١٠٪ یە بۆ هەر ساڵێک (مورابەحەی ئیسلامی)
- ماوەی مورابەحە: لە ١ بۆ ٣ ساڵ زیاتر نابێت.
- قەرزەكە ڕاستەوخۆ نابەخشرێت، بەڵام دەبەخشرێت لەسەر بنەماى نرخی شوێن یان عەرزەكەى کە بۆ ماددەكە بەکاردەهێنرێت لەلايەن كڕيارەكە و پاشان پارەدان بە دابینکەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.
- ئێمە دەتوانين پشتگيرى لەو پرۆژانە بكەين کە لەم بەشانەی خوارەوەن:
• كشتوكاڵى • پيشەسازيى • بازرگانى • خزمەتگوزاريى تەندروستى • سێكتەرى پەروەردە • گەشتوگوزار.
مەرج و حاڵەتەکان:
- ڕەهنێك كە دەبێت ٢٠٠٪ى بڕى قەرزەکە دا بپۆشێت.
- متمانەپى كراو ژمارەیان ٢ يان زياتر بێت لە دەزگایێکی حكومی بێت + پڕۆژە ياساى كارگێڕى كاتێك داواكارى ئەوەيە كە ئيمزا بكرێت لەلايەن هەردوولایەنی قەرزەکە + متمانەپى كراوەكان لە لقى ڕاپەڕاندن و بەگوێرەى ئەوەی کە لە بانك دەكرێت.
- كرێی ڕاپۆڕتی عەقاری٦٠ هەزار دينارى عێراقى یە.
- وەسڵێک لەلايەن بانكمان دروست دەکرێت (پەسەندى كراو لەلايەن لقى كارگێڕى).
بەڵگەنامەى پێويست:
ناسنامە – ڕەگەزنامە- کارت بەشە خۆراک – پشتگيريى نوێ بۆ خانووبەرە يان كارتى زانیاری يان ناسنامە – کۆپی پاسەپۆرت.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی یەکێک لە لقەکانمان بکەن
یاخود پەیوەندی بکەن بە لقی سەرەکی/بەشی دڵنیایی ٠٧٥٠٨٦١٧٩٦٢
یاخود پەیوەندی بکەن لەڕێی پۆستی ئەلیکترۆنی customer.service@cihanbank.com.iq