تەمویلکردنی ئۆتۆمبێل

لەگەڵ بانکی جیهاندا، تۆ دەتوانی سەرمایەی ئۆتۆمبێل کڕین وەربگری کە هیچ مامەڵەیەکی بنەمای سوود وەرگرتنی تێدا نەبێت. ئۆتۆمبێلەکە تەکسی بێت یان جۆری تایبەت، ئێمە ڕێکەوتنمان هەیە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل. ئێمە لە بری تۆ ئۆتۆمبێلەکە لە یەکێک لەم کۆمپانیایانە دەکڕین، پاشان تۆ ئەم پارەیە ئەدەیتەوە بە بانک بە شێوازی قیست بۆ ماوەی ١٢ مانگ تا ١٨ یان ٢٤ یان ٣٦ مانگ، بە گوێرەی ئەو کاتەی کە لە گرێبەستەکە لەسەری پێکهاتوون. بە پشت بەستن بە بنەماکانی مورابەحە، ئێمە گەرەنتی ئەوەتان دەکەین کە ئێوە ئەو ئۆتۆمبێلە دەکڕن کە دەتانەوێ و بەو شێوازەی کە گونجاوە بۆتان.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی یەکێک لە لقەکانمان بکە…

بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ کڕینی ئوتومبێل بە قست

  1.  وێنەی کەسی
  2.  ناسنامە باری شارستانی
  3. ڕەگەزنامەی عێراقی 
  4.    فۆرمی خۆراک
  5. كارتی زانياری
  6. كارتی زانياری
  7. مۆلەتی هاتووچۆ
  8. پشتگیری موختار

بەڵگەنامە داواکراوەکان لە خاوەنی تاپۆ

  1. وێنەی کەسی
  2. ناسنامە باری شارستانی
  3. ڕەگەزنامەی عێراقی 
  4. فۆرمی خۆراک
  5. كارتی زانياری
  6. پاسپۆرت 
  7. مۆلەتی هاتووچۆ
  8. پشتگیری موختار

کەفیلی حکومەت   ٢ دانە

نوسراوێکی دەرچوو لە فەرمانگە، پەسەندکراو لە فەرمانگەی یاسایی و بەشی ژمێریاری بۆ بانکی جیهان

بەڵگەنامە داواکراوەکان لە کەفیلەکان

  1. ناسنامە باری شارستانی
  2. ڕەگەزنامەی عێراقی 
  3. فۆرمی خۆراک
  4. كارتی زانياری
  5. پاسپۆرت 
  6. پشتگیری موختار

تێبینی: پێویستە کۆپی ڕەنگی بێت